نوێنەری ئەسەد لە جنێڤ٣ هەموو مەرجێکی ئۆپۆزسیۆن رەت دەکاتەوە

 نوێنەری ئەسەد لە جنێڤ٣ هەموو مەرجێکی ئۆپۆزسیۆن رەت دەکاتەوە
بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەناوی رژێمی بەشار ئەسەدەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ٣ کردووە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی هەموو مەرجێکی پێشوەختە ڕەت دەکەنەوە.



جەعفەری ئاشکرای کرد کە هێشتا کۆبوونەوە راستەوخۆکان دەستیان پێنەکردووە و نازانرێت کە لایەنی بەرامبەر لەکێ پێکهاتوون، هەربۆیە ئەوان سوورن لەسەر ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکان بەشێوەیەکی راستەخۆ.



لە بەرامبەر داوای لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکان و ئازادکردنی گیراوانی نێو زیندان و راگەیاندنی ئاگربەستیشەوە، جەعفەری ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بیر لەو داوایانە دەکەنەوە و وەڵامی ئەو داواکارییانەش بەشێکن لە رۆژەڤی ئەوان.



لەبارەی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکی ترەوە کە ئایا مەرجەکانی ئۆپۆزسیۆن قبووڵ دەکەن یان نا، جەعفەری رەتی کردەوە هیچ پێش مەرجێک قبووڵ بکەن.



جەعفەری ئەوەشی راگەیاند بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سووریاوە لەلایەن نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا و ئوردن و سعوودیە پەیرەو نەکراوە.





باسنیوز
Top