ئه‌ڵمانیا: ئه‌نگێلا مێركڵ دژی سه‌ردانی ڕۆحانییه بۆ وڵاته‌كه‌ی
گۆڤاری شپێگلی ئه‌ڵمانی له‌ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرای كردوه: له‌باره‌ی بانگهێشتكردنی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ ئه‌ڵمانیا، ناكۆكی‌و جیاوازی له‌نێوان ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و جێگره‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه.
ڕوونیشیكرده‌وته‌وه: مێركڵ دژی بانگهێشتكردنی رۆحانیه‌و پێیوایه: ئێران له‌پشت حزبوڵای لوبنانه‌و نایه‌ڵێت باردۆخی سیاسی له‌و وڵاته جێگیر ببێت‌و هاوكاریی نه‌یاره‌كانی ئیسرائیل ده‌كات.
به‌ڵام زیگمار گابرێل وه‌زیری ئابووری‌و جێگری ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، پێوایه سه‌ردانی سه‌رۆكی ئێران له‌پێناو ئاڵۆگۆڕكردنی ئابووریی نێوانیان پێویسته، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی جۆ كێسه‌ر سه‌رۆكی كۆمپانیای سیمنس له په‌ڕاوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆس به پێویستی زانیوه به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات به‌په‌له دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن.