بەهۆی مەترسی بۆمب بەشێك لە فڕۆكەخانەی جنێڤ داخرا
گوماندەکرێت ئەو جانتایانە بۆمبیان تێیدا بێت، بۆیە هێزە ئەمنییەکانی جنێڤ لەپێناو سەلامەتی گەشتیاران بەشێکی فڕۆکەخانەکەیان داخستووە و لێکۆڵینەوەیان لە نێوەڕۆکی ئەو جانتایانە دەستپێکردووە.
لە رۆژی هەینییەوە كۆبوونەوەكانی ئۆپۆزیسیۆن و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە قەیرانی سووریا لە شاری جنێڤ بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیان پێکردووە، بڕیارە بۆ ماوەیەکی زۆریش كۆبوونەوەكان بەردەوامبن.
رووداو