ئۆپۆزسیۆنی سوریا ره‌زامه‌ندی نیشاندا به‌شداری دانوستانه‌كانى جنێڤ 3 بكات
ئه‌سعه‌د زوعبی سه‌رۆكی شاندی دانوستكارى ئۆپۆزسیۆنى سوریا روونیكرده‌وه كه شانده‌كه‌یان به ته‌واوی پێكهاته‌كه‌ی كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ئاشكرای كرد به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات .
ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێشتر رایگه‌یاندبوو كه به‌شداری دانوستانه‌كان ناكات ته‌نها دوای ئه‌وه نه‌بێت كه حكومه‌تی سوریا گه‌مارۆی سه‌ر شاره گه‌مارۆدراوه‌كان هه‌ڵبگرێت و رێگه بدات یارمه‌تی مرۆیی بگاته ئه‌م شارانه . به‌ڵام دواتر ده‌سته‌ی باڵای دانوستانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رای خۆی گۆڕی به‌وه‌ی به‌شداری دانوستانه‌كان بكات ، دوای ئه‌وه‌ی دڵنیایی له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرت به‌وه‌ی دانوستانه‌كان له سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی جنێڤ یه‌ك به‌رێوه ده‌چێت .