39 کۆچبەری دیکە بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان گیانیان لەدەستدا

 39 کۆچبەری دیکە بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان گیانیان لەدەستدا

39 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و 75 کەسی دیکەش رزگارکران دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لەدەریای نێوان تورکیا و یۆنان ژێرئاوکەوت.

بەپێی ئاژانسە هەواڵییە تورکییەکان پێنج لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵ بوونە و، ئەوانەشی کە رزگارکراون گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، کە بەهۆی نزمبوونەوەی لەڕادەبەدەری پلەی گەرمی لەشیان دەناڵێنن. دەگوترێت ئەوانەی لەنێو بەلەمەکەدابوونە خەڵکی سووریا، ئەفغانستان و میانمار بوونە.

لە ساڵی 2015 دا نزیکەی 500 هەزار کۆچبەری سووری بەهۆی شەڕی پێنج ساڵەی سووریا بەرەو تورکیا کۆچیان کردووە و، لەوێشەوە ژیانی خۆیان دەخەنە ژێر مەترسییەوە بۆ ئەوەی بگەنە دوورگەکانی یۆنان، ئەمەش سەرەڕای کەشوهەوای خراپ و سەرمای زستان.

زیاتر لە ملیۆنێک کۆچبەر بە رێگای ئاویی و وشکانی لە ساڵی 2015 دا گەیشتوونەتە ئەوروپا، 3 هەزار و 600 کەسیش لە رێگادا گیانیان لەدەستداوە یان ونبوونە.
















رووداو
Top