بڕیاری دەستگیرکردنی 'شارەدار'ی پرسووس دەرچوو

بڕیاری دەستگیرکردنی 'شارەدار'ی پرسووس دەرچوو
(ئۆرهان شانسەل) 'شارەدار'ی پرسووس لە لایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

حەفتەی رابردوو دادگای ئامەد ئۆرهانی خستە زیندانەوە و، ئەو تۆمەتەیشی درابوە پاڵی، ئەندامبوونی بووە لە رێزەکانی پەکەکە و، هەروەها بەرپرسی دارایی پەکەکەیە لەو ناوچەیە، بەڵام دادوەر بە چەند مەرجێک ئازادی کرد. یەکێک لەو مەرجانە چوونە دەرەوەی وڵاتی لێ قەدەغە کرد و، هەروەها دەبێت بیسەلمێنێت کە ئەو ئەندامی پەکەکە نییە.
بەڵام دوای حەفتەیەک داواکاری گشتی تانەی لەو بڕیارەی دادگا دا و، داوایان کرد کە پێویستە ئۆرهان دەستگیر بکرێت، چونکە هەموو بەڵگەیەک لە بەردەستدایە ئەو سەر بە پەکەکەیە و، لە رووی داراییشەوە کاری زۆر باشی بۆ کردوون.

ئەمڕۆیش دادگا بە فەرمی فەرمانی دەستگیرکردنەوەی ئۆرهان دەرکردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە دەستگیر بکرێت. بە گوێرەی زانیارییەکان پۆلیس لە هەموو شوێنێکی پرسووس بە دوایدا دەگەڕێت.
Top