له‌ یه‌مه‌ن ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌كرێت

له‌ یه‌مه‌ن ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌كرێت
به‌رپرسانى یه‌مه‌ن و چه‌كداره‌ حووسییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌؛ كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ئاگربه‌ست بكه‌ن. بڕیاره‌ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ واته‌ رۆژێك به‌ر له‌ ده‌ستپێكى گفتوگۆكانى ئاشتى كه‌ به‌ ناوبژیوانى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ جنێف به‌ڕێوه‌ ده‌چێت؛ ببه‌سترێت.

محه‌ممه‌د عه‌بدولسه‌لام به‌رپرسى لێژنه‌ى دانوستانه‌كانى چه‌كداره‌ حووسییه‌كان دۆینێ رایگه‌یاند: كه‌ به‌ هۆى ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نێوان هێزه‌كانى لایه‌نگرى عه‌بد ره‌به‌ منسور هادى و هاوپه‌یمانییه‌تى عه‌ڕه‌بى به‌ سه‌رپه‌رشتى سعوودییه‌ له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌وه‌ راده‌گیرێت.
Top