گەشتكردن بۆ رووسیا لە سەربازانی توركیا قەدەخەكرا
رۆژی یه‌كشه‌ممە 13-12-2015، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا فه‌رمانی قه‌ده‌خه‌كردنی گه‌شتكردنی بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی سوپا، سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌كانی بۆ رووسیا ده‌ركرد و، وێنه‌یه‌كی فه‌رمانه‌كه‌ی ئاراستەی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هێزه‌كانی وشكانی و ئاسمانی و ده‌ریایی كرد.
له نووسراوی فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیادا هاتووه "له‌كاتی مۆڵه‌تدا هیچ كارمه‌ندێكی سوپا، سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌كان بۆیان نییە گه‌شت بۆ رووسیا ئه‌نجام بد‌ه‌ن. ده‌توانن گه‌شت بۆ هه‌ر وڵاتێكی جیهان بكه‌ن جگه له رووسیا".
ئه‌م فه‌رمانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا دوای ئه‌وه دێت وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا پێشتر فه‌رمانێكی له‌مجۆرهی ده‌ركردبوو و گه‌شتكردنی كارمه‌ندانی سوپای بۆ توركیا قەدەخەكردبوو.
رووداو