یەکەمجارە لە مێژووی سعودیە ژنێک هەڵبژێردرێت
لیژنەی ناوچەیی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لە سعودیە رایگەیاند، کە سالمە بنت حەزاب ئەلعوتەیبی، وەک ئەنادمی ئەنجومەنی شارەوانیی مەککە هەڵبژێردراوە.
ئاژانسە هەواڵییەکانی سعودیە بڵاویانکردووەتەوە، کە خوولی سێیەمی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی سعودیە چەند گۆڕانکارییەکی بەخۆیەوە بینیوە، لەوانە کەمکردنەوەی تەمەنی دیاریکراو بۆ خۆکاندیدکردن و زیادبوونی ژمارەی پاڵێوراوان، وێڕای بەخشینی دەسەڵاتی زیاتر بە شارەوانییەکان و رێگادان ژن، بۆ خۆپاڵاوتن.
هەفتەی رابردوو لە سعودیە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان بەڕێوەچوو و تێیدا بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتەکە، ژنان توانییان خۆیان کاندید بکەن.
باسنیوز