ھاوپەیمانان 19 ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجام دا

ھاوپەیمانان 19 ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجام دا
سوپای ئەمریکا رایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ١٧ ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجام داوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی سوپای ئەمریکا، ١٢ لەو ھێرشانە مۆڵگەکانی داعشیان لە عێراق کردۆتە ئامانج بە تایبەتیش لە نزیک شاری موسڵ کە ژمارەیەک پێگەی تەکتیکی و شەڕگەی تیرۆریستانیان تێدا خاپوور کراوە.
بەیاننامەکە ئەوەشیخستۆتەڕوو کە فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان ٥ ھێرشیشیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە ناوچەی مارع-ی سەربە پارێزگەی حەلەب-ی سوریا ئەنجامداوە و بەھۆیەوە زیان بە ژماریەک بینای تیرۆریستان گەیەندراوە.
Top