ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی ده‌داته‌ هاووڵاتییانى كه‌ گه‌شت بۆ لوبنان نه‌كه‌ن

ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی ده‌داته‌ هاووڵاتییانى كه‌ گه‌شت بۆ لوبنان نه‌كه‌ن
ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی ده‌داته‌ هاوولاتیانی كه‌ گه‌شت بۆ لوبنان نه‌كه‌ن به‌هۆی مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كان. ئه‌م هۆشدارییه‌ دوای ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ دێت كه‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو روویاندا و كوژرانی چل و چوار كه‌س و بریندار بوونی دووسه‌دی دیكه‌یان لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كان راگه‌یاند .

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كرده‌وه‌ی توندو تیژی له‌ هه‌ر كاتێكدا له‌ لوبنان رووبدات و پێشتریش له‌ چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری روویانداوه‌ .

هۆشداریشی دایه‌ ئه‌و هاوولاتییه‌ ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ لوبنانن، مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌و وڵاته‌ بمێننه‌وه‌ .
Top