پوتین: رووسیا پشتیوانی له سوپای سوریاى ئازاد ده‌كات
پوتین گوتی كاره‌كانی هێزى ئاسمانیمان یارمه‌تی یه‌كخستنی كۆششى هێزه‌كانی رژێم و هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد ده‌دات و زۆر له یه‌كه‌كانی سوپای سووریای ئازاد كه ژماره‌یان له پێنج هه‌زار چه‌كدار پتره شان به شانی هێزه‌كانی رژێم به‌شدارییان له هێرشه سه‌ربازییه‌كاندا دژ به تیرۆریستان كرد له پارێزگه‌ى حمس و حه‌ماو حه‌له‌ب و ره‌قه. گوتیشی ئه‌وان له ئاسمانه‌وه پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن وه‌ك چۆن پشتیوانی له هێزه‌كانی رژێم ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه پوتین هوشدارى دا له‌وه‌ى كه هه‌وڵى گێچه‌لأ پێ كردنی هێزه‌كانی رووسیا نه‌درێت له سووریا له ئاماژه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆدا به توركیا كه پێش ماوه‌یه‌ك فڕۆكه‌یه‌كی رووسیای خسته خواره‌وه. پوتین گوتیشی هه‌نگاوى زۆرتریان هاویشتووه بۆ پاراستنی هێزه‌كانیان له سووریا له هه‌ر گێچه‌لأ پێكردنێك و فه‌رمانیشی به‌و هێزانه كردووه به‌وپه‌ڕى توندی وه‌ڵامى هه‌ر هه‌وڵێك بده‌نه‌وه كه ببێته جێی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی بۆیان.