كارته‌ر: له هه‌ر شوێنێك داعش سه‌رهه‌ڵبدات لێى ده‌ده‌ین
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له گه‌ڵ مایكل فالۆن وه‌زیرى به‌رگیریى بریتانیا، له واشنتۆن ، ئاشتون كارته‌ر رایگه‌یاند كه ئه‌و دوو وڵاته ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌هێزترین دوو هاوپه‌یمانن و له هه‌ر شوێنێك داعش سه‌ر هه‌ڵبدات له‌ناوی ده‌به‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن داعش له‌و شوێنه له‌ناو ببه‌ن كه له‌وێوه سه‌ریهه‌ڵداوه .
راشیگه‌یاند كه سه‌ربازانی بریتانیا باشترین پشتگیری و هاوكاریان بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پێشكه‌ش كردووه له شه‌ری دژ به داعش له عێراق و سوریا . كارته‌ر روونیكرده‌وه كه هه‌ردوو وڵات فشارێكی زۆریان خستۆته سه‌ر داعش له ره‌قه ، هه‌روه‌ها هێرشه ئاسمانیه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه بۆ له ناوبردنی ژێرخانی داعش له سه‌رتاپای سوریا