گامبیا بوو بە کۆمارێکی ئیسلامی
گامبیا، ئەو وڵاتە بچوکەی پێشتر وڵاتێکی عەلمانی بوو، لەمەودوا وەکو کۆمارێکی ئیسلامی مامەڵە دەکات هاوشێوەی کۆمارە ئیسلامییەکانی دیکەی وەکو: ئێران و ئەفغانستان.
سەرۆکی ئەو وڵاتەی کە ئێستا بووەتە کۆمارێکی ئیسلامی لە تەلەڤزیۆنی نیشتیمانیدا رایگەیاند " بەهۆی ناسنامەی ئایینی وڵاتەکەمانەوە، من رایدەگەیەنم کە ئێستا گەمبیا وڵاتێکی ئیسلامییە، چونکە مسوڵمانەکان زۆرینەی دانیشتوانی وڵات پێکدەهێنن".
ژمارەی دانیشتوانی گامبیا 1.8 ملیۆن کەسە و 95%-یشیان مسوڵمانن، سەرۆکی ئەو وڵاتەش گوتی " ئەوانەی کە مسوڵمان نین لە کۆمارە ئیسلامییەکەدا رێگایان پێدەدرێت بەردەوامبن لە پەیڕەوکردنی ئایینەکانیان".
رووداو