ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ روبه‌ڕبوونه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش چڕده‌كاته‌وه‌

ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ روبه‌ڕبوونه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش چڕده‌كاته‌وه‌
وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا رایده‌گه‌ینێت، وڵاته‌كه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ روبه‌ڕبوونه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش چڕ ده‌كاته‌وه‌ له‌ عیراق و سوریا.

ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌ گه‌ڵ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ به‌ریتاینا رایگه‌یاند:" له‌ ئێستادا له‌ هه‌وڵی‌ جێبه‌جێكردنی‌ چه‌ند رێوشوێنێكی‌ تایبه‌تداین له‌ دژی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش و په‌له‌كردن له‌ شكستپێهێنانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا، له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ وا بڕیاره‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو، له‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا ،ئه‌نجامی‌ هێرشه‌كانی‌ وڵاتانی‌ هاوپه‌یمان له‌ دژی‌ داعش ده‌خاته‌ڕوو.

به‌پێی‌ راپرسییه‌ك كه‌ كه‌نالی‌ "سی ئێن ئێن" ئه‌نجامیداوه‌، زیاتر له‌ 60% هاوڵاتیانی‌ ئه‌مریكا پێیان وایه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان له‌ دژی‌ داعش، له‌ ئاستی‌ پێویستدا نیه‌.







خه‌ندان
Top