هه‌ده‌په داوای ڕۆڵیبینی كرد و، سه‌رۆك بارزانییش به‌ڵێنی دا
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سعوود بارزانى) به جیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ده‌په و ژماره‌یه‌ك لایه‌نى سیاسیى باكوورى كوردستان كۆ بووه‌وه و، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان (فوئاد حوسێن) له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ى (بارزانى) له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ده‌په‌دا، پرسى ئاشتیى له توركیا تاوتو كرا.
گوتیشى: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رانى هه‌ده‌په، هه‌موو كێشه‌كانى خۆیان خسته‌ڕوو و داوایان له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد رۆڵى خۆى بگێڕێت له به‌دیهێنانى ئاشتیى یه‌كجاره‌كى و كۆتایى هێنان به‌و ره‌وشه‌ى ئێستا له توركیا هاتووه‌ته ئاراوه.
به گوێره‌ى ئه‌و لێدوانه‌ى (فوئاد حوسێن) بۆ كوردستان 24 داویه‌تی، له به‌رانبه‌ر ئه‌و داوایه‌دا، (بارزانى) به‌ڵێنى داوه هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى بخاته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دانوستان.
(سه‌رۆك بارزانى) پێشتریش له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه نیگه‌رانی كردین؛ پێویسته هه‌موو لایه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پرۆسه‌ى ئاشتیى و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانى)، دوێنێ به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته توركیا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) و سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا (ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ)دا، كۆ بووه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ، بارزانى دوو كۆبوونه‌وه‌ى به جیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ده‌په و لایه‌نه سیاسییه‌كانى باكوورى كوردستان كۆ بووه‌وه و هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه، گه‌ڕیه‌وه هه‌رێمی كوردستان.