داودئۆغڵو: رووسیا تورکمان و سوننەکان جینۆساید دەکات

 داودئۆغڵو: رووسیا تورکمان و سوننەکان جینۆساید دەکات
سەرۆک وەزیرانی تورکیا، رووسیای بە ئەنجامدانی جینۆسایدی تورکمان و سوننەکانی سوریا تۆمەتباردەکات و رایدەگەیەنێت، کە هەوڵی دامەزراندنی ناوەیەکی ئارام بۆ سوپاکەی دەدات.



ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە ئیستەنبوڵ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، کە رووسیا هەوڵی دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لە شاری لازقییە دەدات، بۆ پاراستنی بنکە سەربازییەکانی خۆی و رژێمی سوریا.



ئەحمەد داودئۆغڵو هەروەها رووسیای بە ”هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی“ رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) تۆمەتبار کرد و پێیوایە بۆردوومانەکانی لە بەرژەوەندیی رژێمی سوریایە و دژی داعش نییە.



سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردوورە، کە سوپای رووسیا لە سوریا، تورکمان و عەرەبە سوننەکانی دەوروبەری چیای تورکمان لە لازقییە دەردەکات و هەوڵی لەناوبردنیان دەدات.













باسنيوز
Top