كۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی شورای كه‌نداو پرسی سێ وڵات تاوتوێ دەکا
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له بابه‌ته گرینگه‌كانی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت قه‌یرانی سووریا، یه‌مه‌ن و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له وڵاتانی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها بارودۆخی ئابووری، ئه‌منیه‌تی، و نیزامیی ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌کرێ.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی شورای هاوكاری له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی خۆیاندا هه‌لومه‌رجی پێویستیان بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی دوو ڕۆژه‌ی ڕێبه‌ران ڕێك خستووه.
وڵاتانی ئه‌ندامی شورا، بازاری هاوبه‌شی که‌نداویان کردووەته‌وه كه ئه‌و بازاڕه یه‌كسانی له نێوان هاووڵاتییانی وڵاتانی ئه‌ندامی به مه‌به‌ستی كڕین و فرۆشتنی مڵك، نیشته‌جێبوون، شوغڵ و به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی تەندروستی پێكهێناوه.
باس‌نیوز