وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: لێكۆلینه‌وه له ده‌نگۆی تاقی كردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربی، له‌باره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌وه قسه‌ی كرد كه باس له‌وه ده‌كه‌ن پاش رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی نێوان ئێران وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك؛ حكوومه‌تی تاران مووشه‌كی بالیستی تاقی كردۆته‌وه و گوتی: بابه‌ته‌كه هێشتا له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه دایه.
كیربی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان چاودێری ئه‌و هه‌واڵانه ده‌كه‌ن كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێران بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشێل كردوه و گوتی: له حاڵه‌تی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌دا، هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر و به‌شێوه‌یه‌كی جددیش چاوی پێدا ده‌خشێنینه‌وه.
به‌پێی زانیاری میدیاكانی ئه‌مریكا، به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاندووه، له هاوینی رابردووه‌وه كه رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه واژۆ كراوه، ئێران دووجار تاقی كردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌نجامداوه، كه یه‌كێكیان له تشرینی یه‌كه‌می رابردوو بووه و ئه‌وی دیكه‌یان له تشرینی دووه‌می رابردوو بووه.