ئەمریکا: لە ئەنجومەنی ئاسایش لەدژی ئێران دۆسیەیەک دەکەینەوە

 ئەمریکا: لە ئەنجومەنی ئاسایش لەدژی ئێران دۆسیەیەک دەکەینەوە
پاش بڵاوبوونەوەی چەند راپۆرطێک لەبارەی تاقیکردنەوەی مووسيکی بالستیکی "قەدر 110" لەلایەن ئێرانەوە، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری بە ئێران داوە و ئەم پرسەی لە ئەنجومەنی ئاسایش هێناوەتە بەرباس.



بەپێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتەرز ئەمریکا بە وردی سەرقاڵی لێکۆڵیەوە و بەدواداچوونی پەیوەندیدار بە تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکی ئێرانە کە یەک مانگ لەمەوبەر تاقیی کردووەتەوە و وەک بەڵگەیەکی پێشێلکاریی رێککەوتننامەکان و گەرمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەدژی کۆماری ئیسلامی دێتە ئەژمار و ئەگەر بێت و بسەلمێنرێت، گرفت بۆ رێبەرانی ئەو وڵاتە ساز دەکات.



"سامانتا پاوەر" نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دوێنێ سێشەممە لەم بارەوە رایگەیاند: "ئەمریکا بە جیدی و وردی سەرقاڵی راستیی ئەو راپۆرتانە و لە ئەنجومەنی ئاسایشیش پەیجۆری دەبێت."

بە گوتەی دیپلۆماتێکی رۆژئاوایی کە لەگەڵ رۆیتەرز قسەی کردووە، تاقیکردنەوەی مووشەکی "قەدر 110" کە جۆری کامڵی مووشەکی "شەهاب 3"ی ئێرانە، 21ی نۆڤەمبەر لە نزیک بەندەری "چابهار" لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران ئەنجام درا.



دەگوترێ ئەم مووشەکە بە سووتەمەنیی شلەمەنی کار دەکات و دەتوانێ مەودای نزیکەی 1900 کیلۆمەتر ببڕێت و دەتوانێ کڵاەی ئەتۆمیش هەڵبگرێت.



بەپێی رێککەوتننامەی ژمارە 1929 کە ساڵی 2009 لە ئەنجومنەی ئایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کراوە، هەرچەشنە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکە بالستیکەکان لە ئێران قەدەگە کراوە.



هەروەها بەپیی رێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک ئێران هەتا هەشت ساڵی دیکە ناتوانێ چالاکیی مووشەکی ئەنجام بدات.



ئەم بڕیارنامەیە هەتا ئەوکاتەی بە فەرمی جێبەجێردنی بەندەکانی "بەرجام" (جێبەجێکرنی رێکەوتنی ئەتۆمیی ئێران) دەست پێنەکات، لەجێی خۆی دەمێنێتەوە.



ئێران هەتا ئیستە جەندین جار ئەم رێککەوتنە نێودەوڵەتییەی پێشێل کردووە.









باسنيوز
Top