رووسیا فڕۆکە جەنگییەکانی خۆی لە نزیک سنووری تورکیا جێگری کرد

 رووسیا فڕۆکە جەنگییەکانی خۆی لە نزیک سنووری تورکیا جێگری کرد
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشکرای کرد کە ئەو وڵاتە هەلکۆپتەر و باڵاإرە جەنگییەکانی خۆی لە بنکەیەکی سەربازیی خۆی لە نزیک ئەریوان پایتەختی ئەرمەنستان کە هاونسووری تورکیایە جێگیر کردووە.



هەواڵدەرەیی "ریانووستی"ی رووسیا لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە ئێستە لەو بنەکە سەربازییە حەوت باڵافڕ و هەلیکۆپتەری شەڕکەر لە جۆری "MI -24 " و "MI -8" جێگیر کراون و بڕیارە زیدیش بکرێن.



بەم شێوەیە مسکۆ هیزە سەربازییەکانی خۆی لە نزیک تورکیا تەیار کردووە.



بنکەی سەربازیی رووسیا لە نزیکە ئیرەوانی ئەرمەنستان ساڵی 1995 دامەزراوە و لە ساڵی 1998ەوە شەڕکەرەکانی "میگ 29"ی رووسی تێیدا جێگری کراون.



مسکۆ لە ساری "گیومری"ی ئەرمەنستان هەیە کە بە دووەمین شاری گەورەی ئەرمەنستان لە نزیک تورکیا دێتە ئەژمار.

پەیوەندیی مسکۆ و ئەنکارا لەکاتی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی شەڕکەری "سۆخۆ"ی رووسیا لەلایەن تورکیاوە و کوژرانی فڕۆکەوانێکی رووسی، بەرەو ئاڵۆزی رۆیشتووە.



لەو کاتەوە رێبەرانی سیاسی و فەرماندە سەربازییەکانی هەر دوو وڵات چەندین جار یەکتریان بەوە تۆمەتبار کردووە کە هاوکاریی گرووپی داعش دەکەن.



لە رۆژانی رابردوودا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ناوێکی فڕۆکە هەڵگری جەنگیی رووسیا بەناوی "تزار کۆنیکف" لە کاتێکدا بەرەو دەریای مەدیتەرانە و لە تەنگەی "بسفر"ەوە حەرەکەتی دەکرد، راگەیەنەکانی تورکیا چەند وێنە و گرتە ڤیدیۆیان لێی بڵاو کردەوە کە تێیدا سەربازێکی رووسی بە جەکێکی ئاسمانییەوە ئامادەی تەقە کردنە و ولاتی تورکیاش ئەم هەولەی رووسیای بە کاری تێکدەرانە وەسف کرد و باڵیوزی رووسیای لەو وڵاتە بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە.












باسنيوز
Top