دەستتێوەردانەکانی ئێران دەبرێتە کۆبوونەوەی لوتکەی کەنداو و شا سەلمان سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی لوتکە دەکات

 دەستتێوەردانەکانی ئێران دەبرێتە کۆبوونەوەی لوتکەی کەنداو و شا سەلمان سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی لوتکە دەکات
بڕیارە شا و سەرۆکەکانی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی کۆبوونەوەی ئاسایی لوتکەی کەنداو ئەنجامبدەن و ”دەستتێوەردانەکانی ئێران“یش بەشێکی گفتوگۆکان دەبێت.



کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو، کە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 36ـە، بە سەرۆکایەتیی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە دەبێت و لە شاری ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت.



بەپێی زانیارییەکان، کێشە و کەیسەکانی وڵاتانی یەمەن، سوریا و ”دەستتێوەردانەکانی ئێران“ لە وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ دەکرێن، وێڕای پەیوەندیی و کاری هاوبەشیی ئەمنی، ئابووریی و سەربازیی نێوان وڵاتانی کەنداو.



ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو لە شەش وڵاتی ئیمارات، سعودیە، کوەیت، قەتەر، بەحرەین و عومان پێکدێت، وێڕای ئەندامێتی یەمەن و عێراق لە بەشێک لە دەزگاکانی و لە ساڵی 1981 لە سعودیە دامەزرا.



کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی کەندا لە سعودیە، هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی هێز و گرووپە چەکداری و سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیپۆنی سوریا، کە لە سعودیە کۆدەبنەوە و پلانی داهاتووی واتەکەیان و ”داگیرکاریی ئێران و رووسیا“ بۆ سەر خاکی وڵاتەکەیان تاوتوێ دەکەن.









باسنیوز
Top