ئەردۆ‌غان: متمانەم بە گەلی کورد هەیە

 ئەردۆ‌غان: متمانەم بە گەلی کورد هەیە
رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبەردەم ژمارەیەک بەرپرسی ئەنقەرە گوتارێکی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر چەندین تەوەر لەوانە نەوای ئارام لە باکووری سووریا و پەیوەندییەکانی رووسیا و تورکیا و هەڕەشەکانی تیرۆر، دواتر بە کورتی باسی کێشەی کوردی کرد لە تورکیا.

ئەردۆ‌غان، داوای لە وڵاتانی جیهان کرد، کە پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی پرۆژەی نەوای ئارام، "چونکە نەوای ئارام دەبێتە پەناگەیەک بۆ ئەو سوورییانەی لە دەستی بۆردوومانی حکومەتی سووریا هەڵاتوون و، پێداگیری دەکەن لە دروستکردنی نەوای ئارام لە باکووری سووریا".

ئەردۆ‌غان لەسەر پرسی کوردیش گوتی:" متمانەم بە گەلی کورد هەیە و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەیان دەدەم لە چوارچێوەیەکی یاساییدا، چونکە ئەوان بەشێکی سەرەکین لە گەلانی تورکیا و، پێویستە رێگە نەدەن تیرۆریستان درز بخەنە ریزەکانیانەوە".

لەسەر پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و شەڕی داعش و بازرگانی لەگەڵ داعش سەرۆک کۆماری تورکیا گوتی ''راگەیاندنی باری نائاسایی یەکێک دەبێت لە بژاردەکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئێمە بۆمان روونبووەتەوە کە بازرگانی سووری و رووسی نەوتی داعش دەکڕن و دەفرۆشن".









رووداو
Top