ئەمریکا لەبارەی ئەنجامدانی هێرشی نوێی چەكداری هۆشداری دەدات

ئەمریکا لەبارەی ئەنجامدانی هێرشی نوێی چەكداری هۆشداری دەدات
ئەمریکا هۆشداری دەدات لە گەشتکردنی هاووڵاتیانی بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان و هۆکاری هۆشدارییەکەشی بۆ زیادبوونی کردەوەی تووندوتیژی دەگەڕێنێتەوە.

لە راگەیێندراوێکدا رۆژی 23-11-2015، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند " زانیارییەکان ئەوە دەردەخەن کە داعش و بۆکۆ حەرام و قاعیدە و گرووپە تووندڕەوەکانی دیکە پلانی هێرشی تیرۆریستی لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان دادەڕێژن".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەك روونكردنەوەیەك ئاماژەی بە هێرشەکانی ئەم دواییەی فەرەنسا، نێجیریا، دانیمارک، تورکیا و مالی كردووە.

لە راگەیێندراوەکە جەخت لەوە كراوەتەوە " تاوەكو گەڕانەوەی تووندڕەوەکان لە ریزەکانی داعش لە عێراق و سووریا بۆ وڵاتەکانی خۆیان بەردەوامبێت، دەکرێت کردەوەی تووندوتیژیی ئەنجامبدرێن".

ئەمریکا هۆشداریداوە لە ئەنجامدرانی هێرشی نوێ بەچەندین جۆر چەکی کۆن و نوێ و دەڵێت " هێرشەکان بەرژەوەندی گشتی و تاکەکەسی دەکەنە ئامانج".










رووداو
Top