ئێران: هەر لە سەرەتای ئاڵۆزییەكانی سووریاوە سوپای پاسداران لەوێ‌ بووە

 ئێران: هەر لە سەرەتای ئاڵۆزییەكانی سووریاوە سوپای پاسداران لەوێ‌ بووە
وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە نووسراوەیەكدا بۆ چارەسەریی پرسی ناوخۆی سووریا كۆمەڵێك پێشنیاری خستووەتەڕوو كە باس لە دەستێوەرندانی دەرەكی، راگەیاندنی ئاگربەست و گفتوگۆری حكوومە و ئۆپۆزسیۆن دەكات.



"محەمەدجەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە بابەتێكدا كەلە "ئەلسەفیر"ی لوبنانی بڵاو بووەتەوە، پەرژاوەتە سەر بارودۆخی سووریا و بۆ كۆتایی هێنا بەو قەیرانە كۆمەڵێك پێشنیاری خستووەتەڕوو و باسی لەوە كردووە پاش گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییانە و رێكخستنی دوو كۆبوونەوەی نێودەوڵەتی لە ڤییەنا، قەیرانی سووریا پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێوە و بۆ یەكەمجار هەست بە ئومێد دەكرێت، هەرچەند لاوازن، بەڵام لەوانەیە كۆتایی بەم قەیرانە بێت.



ئەو دوو دانیشتنە نێودەوڵەتییە لەم مانگەدا و بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی "ئێران، لوبنان، عێراق، رووسیا، ئەمەریكا، فەرەنسا، سعوودیا، ئوردون، عەمان، توركیا، میسر، سەرۆكی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا، جێگری وەزیری دەرەوەی چین و نوێ،ەری نەەوە یەكگرتووەكان بەڕێوە چوو.



پێشتر نوێنەرانی ئێران بۆ دانیشتنە نێ,دەوڵەتییەكانی پەیوەندیدار بە سووریا بانگهێشت نەدەكران، بەڵام لە دوو دانیشتنی رابردوودا بە فەرمی بانگهێشت كران، هەرەچند لە خولی یەكەمدا بەهۆی دژایەیكردنی ئێران و رووسیا هیچ ئەنجامێك بەدی نەهات.



لە خولی دووەمی دانیشتنی ڤییەنا لایەنەكان لەسەر نۆ خاڵ رێككەوتن كە دەبێ‌ كۆتایی بە قەیرانی سووریا بهێنرێت.


هەندێ‌ لەو خاڵانە راگەیەاندنی ئاگربەست لە سووریا و زەمینە خۆشكردن بۆ هەڵبژاردنێكی ئازاد بە بەشداریی هەموو لایەنەكان بە حكوومەت و ئۆپۆزسیۆنەوە (بێجگەلە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و بەرەی ئەلنوسرە.



هەرەچەند زەریف باسی ئاگربەست و گفتوگۆی نێوان لایەنەكانی سووریا و رێكخستنی هەڵبژاردن دەكات، كەچی بەشار ئەسەد لە نوێترین لێدوانیدا باس لەوە دەكا بە هیچ شێوەیەك بارودۆخ بۆ هەڵبژاردن لەبارە نییە و ئەگەریش ببێت خۆی لە هەموان بە رەواتر دەزانێت.



وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەیدا ئاماژە بەەوە دەكات كە ئێران بەوە تۆمەتبار دەكرێت دەستێوەردان لە كاروباری سووریادا دەكات، نووسیویە: "ئێران هەر لە سەرەتای گرژی و ئاڵۆزییەكانی سووریا هێزەكانی بەسیج، سوپای پاسداران و سوقای قودسی رەوانەی سووریا كردووە بە مەبەستی دژایەتیی تیرۆریزم و پاراستنی شوێنە ئایینییەكان.



لە سەرەتای شەڕ و ئاڵۆزییەكانی سووریاوە لە ماوەی پێنج ساڵدا زیاتر لە 130 ئەندامی سوپای پاسداران كوژراون كە تەنیا لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا نزیكەی 70 ئەندامی سوپای پاسداران لە سووریا كوژراون و زیاتر لە دە كەسیان فەرماندەی باڵا بوون.







باسنیوز
Top