سزاکانی سەر روسیا درێژدەکرێنەوە

سزاکانی سەر روسیا درێژدەکرێنەوە
دیبلۆماتکارێکی گەورەی ئەوروپی، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، کە سزا سەپێنراوەکانی رۆژئاوا بەسەر روسیادا بۆ ماوەی 6 مانگی دیکەش درێژدەکرێنەوە.

بەهۆی هەستیاریی بابەتەکەوە، دیبلۆماتکارەکە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرابکرێت و رایگەیاند، کە سەرکردە رۆژئاواییەکان لە کۆبوونەوەکەی لوتکەی 20 ی تورکیادا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی ماوەی سزا سەپێندراوەکان درێژبکەنەوە، ناوبراو هۆکارەکەشی بۆ مامەڵەی نادروستی پۆتن لەگەڵ ئۆکرانیادا گەڕاندەوە.

بڕیاری درێژکردنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان، هاوکات بوو لەگەڵ رێککەوتنی روسیا بۆ باشترکردنی رۆڵی خۆی لە دژی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش.

دیبلۆماتکارەکە وتیشی : " سەرکردەکانی ئەوروپا و ئەمریکا دەیانەوێت پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پەستان بخەنە سەر روسیا، ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیموکراسی لە ئۆکرانیادا زەحمەتە، هەربۆیە هیچ هەلێکمان نابێت لە بەدەستهێنانی ئەوەی کە دەمانەوێت، تەنها بە بەکارهێنانی کارتی سزاکان نەبێت".












خەندان
Top