حكومه‌تى به‌لجیكا بارى ئاماده‌باشى له‌ برۆكسل گه‌یانده‌ به‌رزترین ئاست

حكومه‌تى به‌لجیكا بارى ئاماده‌باشى له‌ برۆكسل گه‌یانده‌ به‌رزترین ئاست
حكومه‌تى به‌لجیكا رێوشوێنى ئه‌منى توند و ئاماده‌باشى له‌ برۆكسلى پایته‌ختى وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده‌ به‌رزترین ئاست و مێترۆى برۆكسلیان تا سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ داخستوه‌. وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌لجیك هۆشداریى دایه‌ هاووڵاتیانى برۆكسل كه‌ رێوشوێنه‌كانى ئه‌منى له‌به‌رچاو بگرن و له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان دووره‌په‌رێزى بكه‌ن.

شایه‌نى باسه‌ دوابه‌دواى هێره‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ پاریسى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا؛ حكومه‌تى به‌لجیكیش بۆ سه‌قامگیرى ئاسایشى وڵاته‌كه‌یان رێ و شوینى ئه‌منى توندى گرتوه‌ته‌به‌ر و هێزه‌كانى ئاسایشى ئه‌و وڵاته‌ له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو دا؛ له‌ شاره‌ جیاجیاكانى به‌لجیكا ئۆپه‌ڕاسیۆنى گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجامدا ؛كه‌ له‌ ئاكامدا كۆمه‌ڵێك گومانلێكراویان ده‌ستگیر كرد.
Top