فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 20 هێرشیان كرده سه‌ر حووسییه‌كان له ته‌عز
هاوكات شه‌ڕو پێكدادانیش به هه‌موو جۆره چه‌كێك له‌نێوان هێزه‌كانی شه‌رعیه‌ت و حووسیه‌كاندا له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه به‌رده‌وام بوو.
هه‌روه‌ها چه‌كداره حووسییه‌كان به كاتیۆشا گه‌ڕه‌كه نیشته‌جێكانیان بۆردومان كرد و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش شه‌ش كامیۆنی میلیشیاكانیان بۆردومانكرد كه به‌ره‌و ناوچه‌ی سیانی ده‌چوون له پارێزگه‌ى ئیب بۆ پشتیوانی حووسییه‌كان.
له‌م كاتانه‌دا هێزه‌كانی شه‌رعیه‌ت به پاڵپشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له سێ ته‌وه‌ره‌وه له پارێزگه‌ى ته‌عز پێشڕه‌وییان كرد و گه‌یشتنه ناوچه‌ی راهیده و میلیشیاكانیان ناچار كرد بكشێنه‌وه جگه له كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ى قه‌بیته و شارۆچكه‌ى وازعییه.
هاوكات له كه‌ناری ده‌ریایش له ناوچه‌ی زه‌باب به‌ره‌و شار و به‌نده‌ری مه‌خا پێشڕه‌وییان كرد.