چوار خۆكوژی داعش توركیایان خستووه‌ته‌ باری نائاساییەوە

 چوار خۆكوژی داعش توركیایان خستووه‌ته‌ باری نائاساییەوە
چوار خۆكوژی داعش له‌ سنووره‌كانی سووریا دزه‌یان كردووه‌ته‌ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند شوێنێكی دیاریكراودا كرده‌وه‌ی خۆكوژی ئه‌نجامبده‌ن و، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ش بۆ ده‌ستگیركردنیان باری نائاساییان راگه‌یاندووه‌.

به‌پێی میدیاكانی توركیا، چوار خۆكوژی داعش له‌ سنووره‌كانی سووریا توانیویانه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ ناو خاكی توركیا و ئامانجیان ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژییه،‌ به‌ڵام شوێن و كاتی كرده‌وه‌كه‌ دیارنییه‌، بۆیه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی توركیابه‌پۆلیس و ئاسایش و هه‌واڵگرییەوە به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر ده‌كه‌ن.

خۆكوژه‌كان به‌ناسنامه‌ی توركی دزه‌یان كردووه‌ و سێ كه‌سیان خەڵکی توركیان و چواره‌میان كه‌ ئافره‌ته‌ بێگانه‌یه‌ و پێشتر ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانیی توركیا (میت) دوای كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره،‌ لیستێكی 10 كه‌سیی گه‌یشته‌ ده‌ست، كه‌ ناوی خۆكوژه‌كانی له‌خۆده‌گرت‌ و ناوی ئه‌م چوار خۆكوژه‌ش له‌نێو لیسته‌كه‌دا هه‌بوون.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان دووپاتیان كردووه‌تەوە‌ سێ له‌ خۆكوژه‌كان هاوڵاتیی توركیان و ئافره‌ته‌ بیانییه‌كه‌ش هاوڵاتیی كازاخستانه‌ و ئه‌ویش ناسنامه‌ی توركی بۆ دروستكراوه‌.











رووداو
Top