برێت مه‌كگۆرك دەبێتە نوێنه‌ری ئۆباما له هاوپه‌یمانیی دژی داعش
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، برێت مه‌كگۆرك، جێگری جۆن ئالن نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ هاوپه‌یمانیی دژی داعش، وه‌ك نوێنه‌ری نوێ دیاری كرد و جۆن ئالنی له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌و بڕیاره رۆژی 12ی مانگی داهاتوو، ئالن پۆسته‌كه‌ی بۆ مه‌كگۆرك جێبهێڵێت.
بڕیاره‌كه دوای ئه‌وه هات، ماوه‌ی 13 مانگه جۆن ئالن نوێنه‌ری باراك ئۆبامایه له شه‌ڕی دژی داعش له عێراق‌و سوریا و چه‌ندینجار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان‌و توركیا له‌باره‌ی له‌ناوبردنی داعش كۆبوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، باراك ئۆباما ده‌ستخۆشیی له كاره‌كانی جۆن ئالن كردوه له ماوه‌ی 13 مانگی ڕابردوودا‌و سوپاسی خزمه‌ته‌كانی كردوه له سوپای ئه‌مریكا.
ئۆباما ڕاشیگه‌یاندوه: داوای له برێت مه‌كگۆرك كردوه، به‌شێوه‌یه‌كی نزیك و دۆستانه كار له‌گه‌ڵ ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا بكات بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق‌و هاوپه‌یمانه‌كانی تری ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا بهێنرێت كه به وته‌ی ئۆباما هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی داعشه.
برێت مه‌كگۆرك، جگه له‌وه‌ی ماوه‌ی 13 مانگه جێگری جۆن ئالن بوه له هاوپه‌یمانیی دژی داعش، هاوكات ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا بوه له ئیداره‌ی باراك ئۆباما.