ده‌یڤید كامیرۆن ستراتیژێكی نوێ دژ به توندڕه‌وی ئاشكرا ده‌كات
ده‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی، ستراتیژێكی نوێ ئاشكرا ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك ڕێكاری یاسایی‌و ئه‌منی له‌خۆگرتوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 6ملیۆن‌و 800 هه‌زار یۆرۆ ته‌رخان كراوه تا یارمه‌تیی ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه ناوخۆییه‌كانی پێ بدرێت له بنه‌بڕكردن‌و قه‌ڵاچۆكردنی پڕوپاگه‌نده‌ی ئیسلامییه‌كان‌و واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و پلانه نوێیه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌یاسا ڕێكبخرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بڕیاره ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ستراتیژه نوێیه بڵاو بكرێته‌وه كه تیایدا كار بۆ پاراستنی گه‌نجان و منداڵان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی توندڕه‌وییه‌وه.