سعودیه: ئێران وڵاتێكی داگیركه‌ره له‌ناوچه‌كه
عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ڕایگه‌یاند: ئێران، وڵاتێكی داگیركه‌ره‌و هیوادارن كۆتایی به‌ده‌ستیوه‌ردانه‌كانی له عێراق‌و سوریا‌و یه‌مه‌ن‌و لوبنان بهێنێت‌و ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردن بگرێته به‌ر.
جوبێر، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا كه دوێنی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی فرانك ڤالته‌رشتاین مایه‌ر له‌ڕیاز به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران‌دا، وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێت هه‌موو توانا سیاسی‌و ئابووری‌و ئه‌منییه‌كانی خۆی له‌به‌رامبه‌ریدا به‌كار بهێنێت.
وتیشی "پشتیوانیی هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كاریی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سوریادا ده‌كه‌ن‌و پێویسته دوای دروستكردنی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش، به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ست له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مێنێت".
وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له‌كاتێكدایه، بۆ جارێكی تر عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری شۆڕشی باڵای ئیسلامیی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توندی ئاراسته‌ی سعودیه كرد‌و چه‌ند ڕۆژێكی پێش ئێستاش، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندبوو، هه‌وڵه‌كانی سعودیه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا، ده‌بنه مایه‌ی خوێنڕێژیی.
سەرچاوەكان