ئه‌مریكا و رووسيا، رێككه‌وتن
جۆش ئیرنیست، وته‌بێژی كۆشكی سپی، له كورته‌ی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند :" ئه‌و یاداشته بۆ ئه‌وه‌یه جووڵه‌ی فڕۆكه‌كان رێكبخرێت و فڕۆكه‌وانه‌كان به زمانی ئینگلیزی قسه بكه‌ن له‌كاتی فڕین‌دا به‌سه‌ر ئاسمانی سوریاوه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی به‌ریه‌كه‌وتن روونه‌دات".
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی فڕۆكه رووسییه‌كانه‌وه له سوریا، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و رووسیا ده‌ستیانكردووه به وتوێژ و گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردنی یه‌كتر له ئاسمانی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان فڕۆكه‌كانی هه‌ردوولادا روونه‌دات.
به‌ڵام وته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی، وتی :" ئه‌و یاداشته‌ی كه هه‌ردوو تیمه‌كه پێیگه‌یشتوون، ناگاته ئاستی هاوكاری ستراتیژی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك".
له‌مانگی رابردووه‌وه رووسیا ده‌ستیكردووه به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه و چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ، به‌ڵام ئه‌مریكا وایده‌بینێت كه 90% هێرشه‌كانی رووسیا، په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه نیه.
خه‌ندان