سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: "له توركیادا تاكه هێزی یه‌كخه‌ره‌وه‌ی كه مابێت، هه‌ده‌په‌یه"
له میانه‌ی وتارێكیدا له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا پیشكه‌شی كرد، ده‌میرتاش باسی له‌وه كرد ئه‌و ره‌خنانه‌ی له پاش په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای كردووه شێوێندراوه و به‌لارێدا براوه و گوتی: "ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی ئێمه له ده‌وڵه‌تمان گرت، له گۆڕه‌پانه‌كاندا وه‌ك دوژمنایه‌تی بۆ گه‌ل و میلله‌ت لێكده‌درێته‌وه و باس ده‌كرێت".
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، باسی له‌وه‌ش كرد كه به‌هۆی خستنه‌ڕووی بۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره، كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سروج و دیاربه‌كر.. كه گوتبووی "رێكخراوێكی به‌ربه‌ری به رۆژی رووناك له ناو ده‌وڵه‌ته‌وه پشتیوانی وه‌رگرتووه و وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه رێكخراویكه بووەته به‌ڵا به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و ئیسلام و ته‌واوی ناوچه‌كه، به ئاره‌زووی خۆی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌دات" له‌و باره‌یه‌شه‌وه ره‌خنه‌ی له لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تی توركیا گرتووه، هه‌وڵ ده‌درێت گه‌له‌كۆمه‌كه‌ی سیاسی لێ بكرێت.
ده‌میرتاش، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه مێژووی نزیكی توركیا پڕه له ناخۆشی و كۆمه‌ڵكوژی، هاوكات رووی له ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه كرد‌و گوتی: "به‌ڵێ له نیشتمانه‌كه‌ماندا ئازار و ناخۆشی ده‌گوزه‌رێت، سته‌م ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رگرییه‌كی زۆر مه‌زن هه‌یه، گه‌نجانیك هه‌ن سه‌ر نه‌وی ناكه‌ن بۆ سته‌م، هه‌روه‌ها ئێوه‌ش هه‌ن".
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په ده‌میرتاش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌سه‌ڵات به‌و زمانه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت وڵاتی دابه‌ش كردووه و گوتی: "ئه‌و زمانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، خه‌ریكه توركیا گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك دابه‌ش بكات. دابه‌شی كردووه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه به پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان پێ نه‌داوه. به‌م شێوه‌یه‌ش توركیای كردووه به دوو به‌شه‌وه. كاتێ داوای ده‌نگ ده‌كه‌ن ده‌سته‌واژه‌ی ئێمه و ئه‌وان به‌كار ده‌هێنن. له‌به‌رئه‌وه ته‌نیا هێزێك كه مابێت ئه‌و دابه‌شكاریه چاره‌سه‌ر بكات ئێمه‌ین".
ده‌میرتاش، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و شته‌ی توركیا زۆرترین پێویستی پێیه‌تی، یه‌كێتیه و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێمه له‌م سه‌رده‌م و قۆناغه‌دا به‌ده‌م وڵات و داهاتوومانه‌وه نه‌چین و له‌م قۆناغی میژووییه‌دا رۆڵ نه‌بینین، باوه‌ڕ بكه‌ن منداڵ و نه‌وه‌كانمان به مۆم به‌دوای توركیای ئه‌مڕۆدا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌وه دۆخی سووریا و عێراقه كه له‌به‌رچاوه. له‌و وڵاتانه‌دا تێگه‌یشتنێكی وه‌ك هه‌ده‌په نه‌هاته‌گۆڕێ و به‌هێز نه‌بوو. ئه‌گه‌ر هێز هه‌بێت ماف و ناسنامه‌كانیش به دوژمنی یه‌كتر نه‌بینن و ناتوانن كۆببنه‌وه، ئه‌وا هێزی زۆر هه‌یه كه له پیلانگێڕی و كه‌میندان بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بیانكه‌نه دوژمنی یه‌كتر".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، باسی له‌وه كرد كه دوژمنایه‌تی كورد و تورك بوونی نییه و نابێت. دوژمنایه‌تی تورك و كوردیش بوونی نییه و نابێت. رێگه پێ ناده‌ین. ئێمه، كێشه‌ی تێگه‌یشتنی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌مان هه‌یه، ئه‌ویش به ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌كتر رێكده‌خرێت.
AA