لە سوریا فەرماندەیەکی سوپای ئێران دەکوژرێت
بەپێی زانیارییەکان، موسلیم خیزاب، کە فەرماندەی یەکەی ”یا زەهرا“ بوو لە سوپای ئیمام حوسێن لە گاردی پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی، لە رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان لایەنگرانی رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپێکی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا، کوژراوە.
موسلیم خیزاب، کە وەک راوێژکار بۆ مەشقپێکردن و پێشکەشکردنی راوێژکاریی سەربازیی بە سوپای سوریا چووبووە ئەو وڵاتە، لە هێرشی گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سوریا، لەگەڵ 21 سەربازی ئێرانی و میلیشیا ئەفغانی و پاکستانییەکان کوژراوە.
باسنیوز