داودئۆغڵو و مێرکڵ: پشتیوانی بارزانین لە شەڕی دژی تیرۆر

داودئۆغڵو و مێرکڵ: پشتیوانی بارزانین لە شەڕی دژی تیرۆر
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیا و ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا پشتیوانی خۆیان بۆ بارزانی لە شەڕی دژی تیرۆر راگەیاند.

داودئۆغڵو رایگەیاند کە" لەگەڵ مێرکڵ باسی بارودۆخی هەرێمی کوردستان کراو هەردوو لامان پشتیوانیی خۆمان بۆ بارزانی و هەرێمی کوردستان دەربڕیوە لە شەڕی دژی تیرۆر، ئەوان ئێستا شەڕێکی ئازایانە دەکەن لە دژی تیرۆر و ئێمەیش بەردەوام دەبین لە هاوکاری هەرێمی کوردستان.

دوای کۆبونەوەی دووقۆڵی نێوانیان، سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغڵو لەگەڵ ئەنگێلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییان رێکخست و تیایدا پشتیوانی خۆیان بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا راگەیاند.

داودئۆغڵو گوتی: "دەمەوێت بەخۆشحاڵییەوە بڵێم کە بەڕێز مێرکڵ، لە بابەتی سووریا و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دیدێکی بەرفراوانی هەیە بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ تورکیا. بۆ نموونە، لە بابەتی هاریکاریکردنی حکومەتی کوردی لە باکووری عێراق، تورکیا و ئەڵمانیاش هاریکاری بەڕێز بارزانی دەکەن، لەو چوارچێوەیەدا هەموومان کار دەکەین بۆ ئەوەی هاریکارییەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش رێکبخەین ، لەگەڵ بەڕێز مێرکڵ ئەم بابەتەمان بە وردی تاوتوێکرد."

لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ باسیان لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریاش کردووە و گوتی: "هێرشەکانی داعش و ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان بۆ سەر حەلەب و دەوروبەری نیگەرانمان دەکات، لەم بابەتەشدا زانیارییە سەربازییەکانمان لەنێوان خۆماندا گۆڕییەوە."































رووداو
Top