مدڤدێیف: هەوڵەکانمان بۆ هێشتنەوەی بەشار ئەسەد نییە

مدڤدێیف: هەوڵەکانمان بۆ هێشتنەوەی بەشار ئەسەد نییە
سەرۆک وەزیری ڕوسیا دەڵێت هەوڵەکانی لەشکری ڕوسیا لە سوریا بەرگری کردنە لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیان و شکستپێدانی دەوڵەتی ئسیلامی، نەک هێشتنەوەی بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕۆسیا ڕۆژی شەممە دمتری مدڤدێیڤ گوتی بڕیار لەسەر ڕێبەرایەتی دەکەوتێتە سەر گەلی سوریا کە كێیان دەوێت، کاتێک کە داعش نەمێنێت.

مدڤدێیڤ لە وتووێژێکی جیادا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵتی ڕوسیا ڕەخنەشی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گرت بۆ ئەوەی ئامادە نییە وتووێژ بکات لەگەڵ ڕوسیا و سوریادا.

سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما پێشتر لەسە هەڵمەتەکەی ڕوسیا لە سوریا گوتبووی ئەمە شتێی باش نییە چونکە ئەوان هەوڵ دەدەن پشتویانی لە ڕژێمێک بکەن کە زۆرینەیەکی ڕەهای سوریاییەکان شەرعیەتی پێ نادەن.


































VOA
Top