كوڕی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی یه‌مه‌ن كوژرا
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه سعودییه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا زنجیره‌یه‌ك هَرشی كرده سه‌ر كۆگایه‌كی چه‌ك له چیای نه‌هده‌ین و چیای نه‌قم كه به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه داڕمان ز هه‌روه‌ها هێرشه‌كان ناوچه‌كانی سه‌بره‌و چیای وه‌علانی كرده ئامانج كه شوێنی پاسه‌وانانی كۆماری سه‌ر به عه‌لی عه‌بدولڵا ساڵحی تێدایه .
ئه‌و هێرشانه دوای ئه‌وه هات كه حوسیه‌كان و هێزه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن مووشه‌كێكی بلستیان ئاراسته‌ی سعودییه كرد . له‌لایه‌كی دیكه له ئاكامی هێرشێكی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ره‌سابه له پارێزگای زه‌مماری ناوه‌راستی یه‌مه‌ن كوڕی یه‌حیا راعی و پێنجی دیكه كوژران .