چه‌ند به‌رپرسێكی ناوچه‌یی له ئه‌رژه‌نتین رایانگه‌یاند كه رۆژى شه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى پێنج پله پۆینت نۆ به پێوه‌رى ریخته‌ر باكووری رۆژئاوای ئه‌رژه‌نتینی هه‌ژاندو له ئاكامدا به لانی كه‌مه‌وه یه‌ك ئافره‌ت گیانی له‌ده‌ست دا‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش برینداربوون. هاوكات ده‌سته‌ى رووپێوى جیۆلۆژى ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌كه له دوورایی سه‌دو سى و یه‌ك كیلۆمه‌تر له شاری ساڵتاوه رووى داوه.
لاى خۆیه‌وه كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی باسی یه‌ك كوژراو‌و ژماره‌یه‌ك برینداربووى كردووه كه بۆ نه‌خۆشخانه گوێزراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك خانووبه‌ره‌ى هاووڵاتییان و قوتابخانه‌یه‌ك رووخان و ئاو‌و كاره‌بایش پچڕان.