له ئیستەنبوڵ 50 کەس بەتۆمەتی داعشبوون ده‌ستگیركران
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، کە دره‌نگانی شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و پۆلیسی توركیا له شاری ئیستەنبوڵ، هه‌ڵمه‌تێكی گرتن و به‌دواداچوون و پشكنینیان بۆسه‌ر 13 ناونیشانی جیاواز ئەنجامداوە، سەرەڕای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چەكداری و پێكدادانیش، توانراوە 50 کەس بەتۆمەتی داعشبوون دەستگیربکرێن.
لە هەڵمەتەكەدا چەكێكی راوكردن، ژمارەیەكی زۆری بەڵگەنامەی ئەلیكترۆنی و نووسراو دەستیان بەسەردا گیراوە. ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوچه‌كانی ئه‌تاشه‌هیر، ساری یه‌ر، غازی عوسمان پاشا، سوڵتان غازی و گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌ر به‌م ناوچانه ئه‌نجامدراوە، تێیدا كچێك به‌ناوی دیله‌ك ته‌مه‌ن 24 ساڵ له‌كاتی هه‌ڵكوتانە سەرشوێنی نیشتەجێبوونی به‌گوللـەی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربووە.
روووداو