محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف: پێویسته دان به‌وه‌دا بنێن كه هیچ سودێك له چاره‌سه‌ری سه‌ربازیدا نییه لە سوریا
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له وته‌یه‌كیدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی كۆنگره‌ی میونخ كه له‌تاران به‌رێوه‌ده‌چێت، ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریایه، به جۆرێك هه‌موان تێیدا سودمه‌ند بن، زه‌ریف وتیشی "ناكرێت ته‌نها لایه‌نێك قازانجی لێ بكات‌و پێویسته هاوسه‌نگی ڕابگیرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، راشیگه‌یاند: پێویستیان به ئارامیی هه‌یه له سوریا و پێویسته دانیش به‌وه‌دا بنێن كه هیچ سودێك له چاره‌سه‌ری سه‌ربازیدا نییه، هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا فرانك وۆڵتر شتاینمایر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای له ئێران كرد، هاوكاریی هه‌وڵه‌كانی كۆتاییهێنانی جه‌نگی سوریا بدات .
سەرچاوەكانی عەرەبی