نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە

 نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە
بڕیارە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەڵمانیا کۆببێتەوە و دواتریش لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆ ببێتەوە.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی شەممە 17/10/2015 سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی چاوی بە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەکەوێت و لە ئێوارەخوانێکدا کۆدەبنەوە، دواتریش چاوی بە فرانک شتانمایەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەکەوێت.

ئاکرەیی گوتیشی : " سبەی یەکشەممە لە دەستپێکی کارەکانیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆدەبێتەوە".

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆنفرانسی جیهانی میونشن پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی 16-10-2015 بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەرێكەوت و، بڕیارە تا دوو رۆژی دیکە لە ئێران بمێنێتەوە.







رووداو
Top