ئەڵمانیا دووهەزار کەس بۆ پەلەکردن لە رێکخستنی کاروباری پەنابەران دادەمەزرێنێت

ئەڵمانیا دووهەزار کەس بۆ پەلەکردن لە رێکخستنی کاروباری پەنابەران دادەمەزرێنێت
لیژنەی بۆندستاگ، تایبەت بە کاروباری بودجە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا رەزامەندی نیشانداوە بۆ دامەزراندنی دوو هەزار کەس لە نووسینگەی فیدراڵی بۆ کاروباری کۆچ و کۆچبەران، بەئامانجی پەلەکردن لە کاروباری داواکانی کۆچبەران بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەریێتی.
بەپێی ئەو پلان و بودجەیەی بۆ ساڵی ٢٠١٦ تەرخانکراوە، بەڵێن بە فرانک یۆرگن بەڕێوەبەری نووسینگەی فیدراڵی بۆ کاروباری کۆچ و کۆچبەران دراوە، پێش کۆتایی ئەمساڵ هەزار کەس بۆ نووسینگەکەی دابمەزرێنن.
ئەمە لە کاتێکدایە تسایۆر کاسار، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر پارتی مەسیحی و دیموکراتی سەر بە پارتەکەی ئەنگێلا مێرکل ئاماژەی بەوە کردووە، کە کۆی ئەو کەسانەی بۆ نووسینگەی فیدراڵی دادەمەزرێن دەگاتە سێ هەزار کەس.
تسایۆر دەڵێت ''هەریەکە لە فرانک یۆرگن، بەڕێوەبەری نووسینگەی فیدراڵی و تۆماس دی میزێر، وەزیری ناوخۆ داوای زیادکردنی ئەو ژمارەیان کردووە''.
Top