دوو فەرماندەی دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژران
حەسەن شمشادی پەیامنێری سەرچاوەی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام نوسیویەتی "فەرشاد حوسنی زادە کە پێشتر دوو بەرپرسیارێتی گەورەی لەناو سوپادا پێبەخشرابوو لە سوریا کوژراوە".
ئەو پەیامنێرە هاوکات هەواڵی کوژرانی حەمید مەعروف کە ناسراوبووە بە "ابو زهرا" وەک ڕاوێژکاری سەربازی لە سووریا بڵاوکردوەتەوە.
سەرچاوەکە بڵاوی کردوەتەوە کە ئەو دوو فەرماندەیە ڕۆژی دووشەممە ١٢تشرینی یەکەم لە ڕووبەڕووبونەوەی چەکدارانی داعش کوژراون.