په‌رله‌مانی ئێران ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی په‌سه‌ند كرد
ئاژانسی ده‌نگوباسی”ته‌سنیم”ی ئێرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بڕیاریانداوه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان پابه‌ند بكه‌ن به به‌رنامه‌یه‌كی كاری هاوبه‌شه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆویستانه له‌چواچێوه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا كار بكات.
به‌گوته‌ی ئاژانسه‌كه: ” بناغه‌ی به‌رنامه هاوبه‌شه‌كه بریتییه له هاوكاری و ڕێزگرتنی به‌رانبه‌ر، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه فشارێك یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرن، بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و، ئه‌وان پێیدا بچینه‌وه و هه‌ر بڕیارێكیان دا جێبه‌جێ بكرێت”.
هه‌روه‌ها له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه‌دا هاتووه: ” هیچ حكوومه‌تێكی ئێران به‌پێی فه‌توای خامنه‌یی، بۆی نیه چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌ت كه‌به‌دواداچوون بكات بۆ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به‌شێویه‌كی كاراتر”.
بۆیه په‌رله‌مانتاره‌كان جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه حكوومه‌تی ئێران كار بكات بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ده‌درێن بۆ ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی له مه‌ترسییه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی. له‌ڕێی دروستكردنی ناوچه‌ی جیاجیای داماڵراو له‌و چه‌كه له‌جیهاندا، به‌تایبه‌تی له‌ڕێی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی هه‌رێمایه‌تییه‌وه بۆ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا”.
باس‌نیوز