داود ئۆغلۆ: داعش ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی ئه‌نجام داوه
داود ئۆغلۆ وتیشی، ئه‌و هێرشه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له ئه‌نقه‌ره روویاندا، هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌می داهاتوو دابنێت، هه‌موو رێكارێكی پێویست ده‌گیرێته به‌ر له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بوونه.
روونی كرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كان ته‌واو خۆكوژی بووه، له‌ئێستادا پشكنینی دی ئێن ئه‌ی ده‌كرێت، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و دوو خۆكوژه چۆن گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنه، نزیك بووینه‌وه له ناوێك كه ئاماژه‌یه بۆ گروپێك.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه دوو گه‌وره به‌رپرسی ئه‌منی ئاشكرایان كرد، نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وانه رێكخراوێكی توندڕه‌و بوونه، هه‌روه‌ها زۆر له‌و ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌ی له شارۆچكه‌ی سروچی سه‌ر سنوری سوریا روویدا، ده‌چێت.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو‌و دوو ته‌قینه‌وه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا روویاندا، به‌شێوه‌یه‌ك له‌یه‌ك كاتدا بوو چه‌ند چركه‌یه‌كی نێوان بووه، ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له كاتی گردبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نگرانی هه‌ده‌په روویدا، 128 كه‌س كوژران، به‌ڵام نوسینگه‌ی داود ئۆغلۆ ژماره‌ی كوژراوان به 97 كه‌س دیاری ده‌كات.
ر ۆیته‌رز