وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا: ڕووسیا لە سووریا تووشی کارەسات و شکست دەبێتەوە
کارتەر باسی لەوەش کردووە، دەستێوەردانەکانی ڕووسیا لە کاروباری سووریا زۆر خراپ بەسەر ئەو حکوومەتەدا دەشکێتەوە و تووشی کارەسات دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەشتۆن کارتەر وەزیری بەرگریی ئەمەریکا باسی لەوەش کردووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا یارمەتییە سەربازییەکانمان بۆ نەیاران و دژبەرانی بەشا رئەسەد زیاد دەکەین.
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەمەوبەدوا چیدیکە راهێنانی سەربازیی بە چەکدارانی سووری ناکرێت، بەڵکوو کەسانی شارەزا و فەرماندە بە تواناکان دەستنیشان دەکرێن و راهێنانیان پێ دەکرێت.
دەوڵەتی ئەمەریکا هەتا ئێستە نزیکەی 580 ملیۆن دولار پارەی بە مەبەستی راهینانی سەربازی لە چەکدارانی نەیاری بەشار ئەسەد سەرف کردووە.
باسنيوز