ئەمریكا هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە هاوپەیمانی عیراق لەگەڵ روسیادا راگەیاند

ئەمریكا هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە هاوپەیمانی عیراق لەگەڵ روسیادا راگەیاند
جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی دان بەوەدا دەنێت كە عیراق مافی خۆیەتی وەك دەوڵەتێكی خاوەن سەروەریی، لە بواری ئەمنی هەماهەنگی لەگەڵ روسیا بكات.

كێربی لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی: "عیراق دەوڵەتێكی خاوەن سەروەرییە، ماف و بەرپرسیارێتی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ و ئەوانی تردا هەماهەنگی بكات".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئاماژەی بەو پەیوەندییە توندوتۆڵە كرد كە عیراق لەگەڵ روسیادا هەیبووە، بە پەیوەندییە ئەمنی و سەربازییەكانیشەوە، بۆیە بە وتەی ئەو، ئاساییە ئەو پەیوەندیانە لەژێر سەرپەرشتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیراندا بەردەوامبن.

كیربی وتیشی: "گەر عەبادی هەوڵیدا توانای وڵاتەكەی لە بواری رووبەڕبوونەوەی مەترسی داعش زیاتر بكات، ئەوا پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە".

بە وتەی كیربی، دەستپێشخەرییەكەی بەغدا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ مۆسكۆ، بەلای ولایەتە یەكگرتووەكانەوە پێشهاتێكی نوێ‌ نییە.









خەندان
Top