ئەڵمانیا داوادەکات پێداچوونەوە بە یاسایی مافی پەنابەراندا بکرێت

 ئەڵمانیا داوادەکات پێداچوونەوە بە یاسایی مافی پەنابەراندا بکرێت
ئەڵمانیا پێشنیازدەکات پەرلەمانی ئەوروپا بە یاساکانی تایبەت بەمافی پەنابەرندا بچێتەوە. ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەو وڵاتە بەپێویستی دەزانێت پەرلەمانی ئەوروپا یاسایەکی نوێ دەربکات کە لەگەڵ بارودۆخی ئێستای پەنابەرندا بگونجێت و یاساکە بتوانێت ئەرک و مافەکانی پەنابەران و پێدانی مافی مانەوەیان رێکبخات.

راوێژکاری ئەڵمانیا هەروەها دەڵێت پێویستە لە یاسا نوێیەکەدا ئەوە بەسەر پەنابەران بسەپێندرێت، کە کاتێک هەرکۆچبەرێک دەگاتە یەکەم وڵاتی ئەوروپا دواکاری مافی مانەوە پێشکەش بکات نەک پەنابەر بەئارەزووی خۆی وڵاتێکی ئەوروپا هەڵبژێرێت.

ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا ئاشکرایکرد کە لەسەرتای ساڵی 2015 دا تاوەکو ئێستا نزیکەی 577 هەزار پەنابەر گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا و دواکاری مافی مانەوەیان پێشکەشکردووە، ئەمەش ئەرکێکی قورسی خستووەتە سەرشانی وڵاتانی یەکێتی ئەروپا. هاوکات ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین پەنابەر روویان تێکردووە و تەنها لە مانگی رابردوودا 164 هەزار پەنابەر گەیشتوونەتە ئەڵمانیا و دواکاری مانەوەیان پێشکەشکردووە.










رووداو
Top