به مووشه‌ك و ئۆتۆمۆبیلى بۆمبڕێژكراو هێرش كرایه سه‌ر باره‌گاى حكوومه‌تی یه‌مه‌ن له شاری عه‌ده‌ن
هه‌واڵه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى ئۆتێله‌كه كرا له‌كاتێكدا ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبڕێژكراو هه‌ڵیكوتایه سه‌ر شووره‌ى ئۆتێله‌كه‌و له ئۆتێله‌كه نزیك بووه‌وه پێش ئه‌وه‌ى بته‌قێته‌وه.
هاوكات ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یش ماڵه‌كه‌ى شێخ سالح عه‌وله‌قی كرده ئامانج كه باره‌گای هێزی میرنشینه‌كانه‌و له ئاكامدا 15 سه‌رباز كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌یش برینداربوون.
لاى خۆیه‌وه سعوودییه كوژرانی سه‌ربازێكی سعوودی له‌و رووداوه‌دا راگه‌یاندو میرنشینه‌كانیش كوژرانی چوار سه‌ربازی خۆی راگه‌یاندو كوژراوه‌كانی دیكه‌یش سه‌ربازو چه‌كداری هێزه‌كانی به‌رگری میللی یه‌مه‌نین.
پاش رووداوه‌كه‌یش رێكخراوی تیرۆریستی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا له تۆڕی توینه‌ر به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له هه‌ردوو هێرشه‌كه راگه‌یاندو روونی كرده‌وه كه هه‌ردوو هێرشه‌كه به ئۆتۆمۆبیلێك و زرێپۆشێكی بۆمبڕێژكراو بووه.
ئه‌مه‌و بڕیاره حكوومه‌تى شه‌رعی یه‌مه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی خالد به‌حاح بۆ تاوتوێ كردنى هێرشه‌كه كۆببێته‌وه.